وتووێژی
به‌رپرسی به‌شی
کوردی رادیۆ ب
ف م له سیدنی (
ئوسترالیا) له
گه‌ڵ
به‌رێز
ماموه‌ستاشێخ
عیزه‌دین
حوسێنی به بۆنه‌ی
نه‌ورۆزوساڵی
تازه .
www.2bfm.com/kurd.wax رادیۆ
ب . ف . م
سه‌ربه‌ست
فه‌تاح : گۆێگرانی
خۆشه‌ویست
ئێواره‌تان
باش . ئێستاله
سه‌ر خه‌تی ته‌له‌فون
له وڵاتی
سویده‌وه له
سه‌رماوسۆڵی
سویده‌وه ، جه‌نابی
ماموه‌ستاشێخ
عیزه‌دینی
حوسینیمان له
گه‌ڵه له
سه‌رخه‌تی ته‌له‌فون
بۆ
په‌یامی به‌رێزیان
بۆچێژنی نه‌ورۆز
. به‌رێزماموه‌ستاشێخ
عیزه‌دین
حوسێنی دیاره
لای هه‌مووکوردێکی
دڵسۆزی ئه‌ونیشتیمانه
ناسراوه . که هه‌م
وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێک
وهه‌م وه‌ک
ئایین په‌روه‌رێکی
راسته‌قینه‌ی
گه‌له‌که‌مانه
. هه‌روه‌کووجه‌نابیان
من کاتی خۆی ،
ده‌توانم
بڵێم له ساڵه‌کانی
80 تا کانه‌وه
که له خزمه‌تی
جه‌نابیان
دابووم ده‌یگوت
من به ده‌ستێک
ئایینی
پیرۆزی
ئیسلام په‌روه‌ره
ده‌که‌م وبه
ده‌ستێکی
دیکه‌م شۆرش
وخه‌باتی گه‌لی
کورد به‌ره‌وپێش
ده‌به‌م .
ئێستاجه‌نابیان
له شاری
ستۆکهۆڵم له
وڵاتی سووید
له گه‌ڵمان له
سه‌ر خه‌تی ته‌له‌فونه
.
پرسیار : به‌رێزماموه‌ستاشێخ
عیزه‌دین سه‌ره‌تاچێژنی
نه‌ورۆز ،
چێژنی نه‌ته‌وه‌یی
گه‌لی کوردله
به‌رێزتان
وبه خانه‌واده‌ی
به‌رێزتان
وبه ته‌واوی
گه‌لی کوردله
ده‌ره‌وه‌ی
وڵات وه به تایبه‌ت
له وڵاتی
سووید
پیرۆزبایی ئه‌که‌یین
. زۆرسپاس بۆ
ئه‌وماوه‌ی
که پێت داوین
له خزمه‌تانابین
و فه‌رموون .
ماموه‌ستاشێخ
عیزه‌دین :
سڵاوله ئێوه‌وله
هه‌مووگه‌لی
کورد ، ئه‌وانه‌ی
له کوردستانن
ویاله ده‌ره‌وه‌ی
کوردستانن
وئاواره‌ن وبه‌هه‌ر
شێوه‌یه‌ک وله
هه‌ر شوێنێکن
پیرۆزبایی ئه‌وچێژنه‌یان
لێ ده‌که‌م ،
که چێژنێکی
کۆنی کورده .
ئومێده‌وارم
که به خۆشی
وهاته‌وه به
رێوه‌ی به‌رن
. راسته کورد زۆری
خه‌بات
وموباره‌زه
کردوه وده‌ردی
سه‌ری زۆری چێشتوه
، به ده‌ست
داگیرکه‌ران
وزه‌حاکی زه‌مانه‌وه
هی کۆن وتازه . به‌ڵام
خۆشبه‌ختانه
کوردنه‌به‌زیوه
ونه له سه‌رماوسۆڵی
زستان ترساوه
ونه دوژمنان
توانیویانه
چۆکی پێ دابده‌ن
. هه‌ر وه‌ک به‌هارچۆن
له ده‌ست
زستان خۆی نه‌جات
ده‌دا وسه‌رمایه
له زستان وه‌رده‌گرێ
وشین ده‌بێ
وگوڵ وگیاوکه‌ژوکێو
ده‌خه‌مڵێ . کوردیش
هه‌رواله توولی(درێژه‌ی)
موباره‌زه‌ی
خۆیدا نه‌به‌زیوه
وئه‌لعان له
حاله‌تێکدایه
که له هه‌رچوارپارچه‌ی
کوردستاندا ،
له گه‌شه‌یه
وموباره‌زه‌وخه‌باته‌که‌ی
رۆژبه رۆژ سه‌رده‌که‌وێ
. به پێ شه‌راییتی کات وزه‌مان
ده‌چێته پێشێ
وخۆی له گه‌ڵ
هه‌لومه‌رجی
رۆژودونیا ته‌تبیق
ده‌کا ورێک ده‌خا
. خه‌باته‌که‌ی
خه‌باتێکی
سیاسیه وخه‌باتێکه
بۆرزگاری گه‌لی
کورد .
به
بروای من
کوردایه‌تی
هه‌رمه‌سئه‌له‌ی
نه‌ته‌وایه‌یی
نیه . کوردایه‌تی
یانی خه‌بات
وموباره‌زه
بۆ ئه‌وه‌ی
کوردله هه‌مووچه‌وسانه‌وه‌یه‌ک
نه‌جاتی بێت .
ئه‌ماگه‌وره‌ترین
چه‌سانه‌وه ،
چه‌وسانه‌وه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تیه
که ئێمه به ده‌ستی
2 حیساب ده‌کرێن
وله هه‌رچوارپارچه‌ی
کوردستانی
داگیرکراوله
ژێرسته‌م
دابویین
وئێستاله غه‌یری
کوردستانی باشورله
وانی تردا ،
داگیرکه‌ران هه‌رموسه‌له‌تن
. ئه‌مائێمه نابه‌زین
وفشاروزه‌ختمان
بۆ هێناون .
ئومێده‌وارم
که کورده‌کانی
لای ئێوه‌ش له‌و
دونیای تازه‌یه‌دا
ده‌رسیان وه‌رگرتبێ
وبه خسوس حه‌ره‌که‌ی
باشوری
کوردستان ده‌رسی
دابنێ وشادبن
وهه‌مومان ده‌ست
بده‌ینه ده‌ستی
یه‌ک ورۆحی
دۆستایه‌تی
وبرایه‌تی به‌ره‌وپێش
به‌رین .
بۆ ئێمه
یه‌ک شت له
کوردستان مه‌تره‌حه
، ئه‌وبۆچون
وئیدئۆلۆژیانه‌ی
که ئێمه‌یان
لێک
بڵاوکردبوو ،
ته‌واوبوون وبه
راستی کوردله‌وه
نه‌جاتی بۆه .
ته‌نیاله وه
ده‌روانێ که
نه‌ته‌وه‌یه‌که
وده‌بێ
رزگاربێت وسه‌ربه‌ستی
خۆی به‌دی
بهێنێ
وئینشائه‌لا
کوردستانی گه‌وره
دروست بکات . کوردستانی
باشوریش له گه‌ڵ
که‌م وکوریه‌کانی
سه‌رکه‌وتوه .
بۆ خۆشت ده‌زانی
که ئێمه
ئێستاچه‌نده
سه‌رکه‌وتویین
. ئه‌وبه‌شه‌ی
کوردستان له
به‌رده‌ستی
کورد دایه
وحوکومه‌تی
کورد ئینشائه‌ڵا
یه‌ک ده‌گرێته‌وه
وئه‌وه‌ی که
له ژێرده‌ستی
حوکومه‌تی هه‌رێمیش
دانیه هه‌موی یه‌ک
ده‌گرێته‌وه
ویه‌ک ده‌سته‌ڵات
له کوردستان
داده‌مه‌زرێ
ودر‌وست ده‌بێت
. ئه‌گه‌ر ئه‌وحوکومه‌ته‌ش
پێکهات ، ته‌ئسیری
بۆ هه‌مو
پارچه
کوردستانه‌کان
ده‌بێته‌وه .
شتێکی
دیکه‌ش که پێم
خۆشه بیڵێم ئه‌وه‌یه
، نه‌سلی جه‌وان
وگه‌نج ئه‌وه‌ی
که تازه پێده‌گات
وله ماوه‌ی ئه‌و30
ساڵه هاتۆته
مه‌یدان وژین
، هه‌موی عه‌قلێکی
تازه وبیرێکی
تازه
وئیستیعداد
وسه‌وادێکی
تازه‌ی هه‌یه
، که له گه‌ڵ
کۆن
زۆرفاسیله‌ی
هه‌یه.
وه ئه‌وانه
به
رابردورازی
نین . تکام له
وان ئه‌وه‌یه
که موباره‌زاتی
خۆیان به شێوه‌یه‌کی
تازه رێک بخه‌ن
وله گوزه‌شته
ورابردوده‌رس
و ئه‌زمون وه‌رگرن
. ئه‌وی چاکی
رابردویه په‌یره‌وی
لێ بکه‌ن
وبزانن له
گوزه‌شته‌ش
دا هه‌ڵه
وئیشتیباهات
بۆه . ئه‌گه‌رهه‌ڵه‌ش
نه‌بوبێت ،
شتێک کراوه که
به ده‌ردی ئه‌مرۆ
نایه‌ت . ئه‌وهه‌ڵانه
هه‌م له
کوردستانی
رۆژهه‌ڵات
وباشور ، هه‌م
له باکوری
کوردستان
ورۆژئاواش
بوون
له هه‌موبه‌شه‌کان
دا .
نه‌سلی
گه‌نج وجه‌وان
ده‌بێت به
شێوه‌یه‌کی
نوێ وتازه خه‌بات
بکات . شیوه‌یه‌کی
سیاسی وشێوه‌یه‌کی
عاقلانه . هه‌موشی
ئه‌لحه‌مدولیلا
، رۆحی
کوردایه‌تی
له هه‌موشۆینێک
له گه‌شه‌دایه
. سڵاوم هه‌یه
به تایبه‌ت بۆ
کورده‌کانی
لای ئێوه وره‌نگه
بیشیان ناسم
وئه‌وانیش من
بناسن . ئه‌وه‌شتان
پێ بڵێم ئه‌من
وه‌ک خۆم وام
، قه‌ویم وبه
هێزم ونیرومه‌ندم
. بۆیه ئه‌وه‌تان
پێ ده‌ڵێم که
پیربووم .
رۆحم پیرنه‌بۆه
. رۆحێکی
ئازادوسه‌ربڵندم
هه‌یه
وئینشائه‌ڵامنیش
ده‌مێنم تائه‌وکاته‌ی
که کوردستان
به‌ره‌وپێش
ده‌چێ وده‌گاته
رۆژی رزگاری .
سڵاویشم هه‌یه
بۆ هه‌مولاتان
. ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کت
هه‌یه حازم
وڵامت بده‌مه‌وه
.
سه‌ربه‌ست
فه‌تاح : به‌رێزماموه‌ستا
شێخ عیزه‌دین
ئینشائه‌ڵا
ته‌مه‌نتان
هه‌ر درێژ ده‌بێت
بۆ گه‌لی
کورد‌و بۆ
کوردستان وبۆ
راگه‌یاندنی
ئایینی
پیرۆزی
ئیسلام ، به‌و
شێوه‌یه که به
راستی ئیسلامێکی
راسته‌قینه
بێت وکوردپه‌روه‌ر
بێت .
ماموه‌ستا :
به‌لێ ئێمه
ئیسلامان ده‌وێت
، به‌ڵام
پێمان خۆشه 2شت بکه‌ین
: هه‌م ئیسلام
له دڵمان
دابێت ، به‌ڵام
له سیاسه‌تمان
دانه‌بێت .
سه‌ربه‌ست
فه‌تاح : فه‌رماییشته‌کانت
زۆر به جێ یه .
ئێمه‌ش لێره
له وڵاتی
ئوستراڵیا ،
ئه‌گه‌ر
بکرێت له سه‌ر
سه‌رگوزه‌شته‌ی
نه‌ورۆز یان
وته‌ی نه‌ورۆز
که یانی نه‌ورۆز
چؤن هاتۆته
ناو گه‌لی
کورده‌وه ، به
رای جه‌نابتانه‌وه
.
ماموه‌ستا :
ئێستا لای
ئێوه به‌هار
نیه ، ورده ورده
پاییزه وانیه
. ( به‌ڵێ لای
ئێمه پاییزه ـ
س . ف . ) ئه‌من
رۆژی یه‌کی
خاکه لێوه به
نه‌ورۆز ده‌زانم
وه ئێستا 2705 ساڵ
له ته‌ئریخی میلله‌تی
کورد تێ ده‌په‌رێت
. ئێمه
ئه‌وته‌ئریخی
ساڵی کوردایه‌تی
وته‌ئریخی
مێژوی کورد هه‌روا
راده‌گرین وله سه‌ر
ئه‌وه‌ش
حیساب ده‌که‌ین
.
سه‌ربه‌ست
فه‌تاح :
ئینشائه‌ڵا ته‌مه‌نی
ئێوه‌س هه‌ر
به‌رده‌وام
ده‌بێت وئێمه‌ش
لێره‌وه له
وڵاتی گه‌رمسیری
ئوسترالیاوه
بۆ وڵاتی به‌هاری
کوردستان
وبۆوڵاتی
سووید سڵاو ده‌نێرین ....
ماموه‌ستا : بۆ
ئێوه‌ش هه‌ر
به‌هاره .
کوردایه‌تی
له هه‌ر شؤنێک
بێت ، به‌هاره
بۆ میلله‌تی
کورد .
سه‌ربه‌ست
فه‌تاح : به‌ڵێ
فه‌رمایشتی
جه‌نابتانه . ئێمه‌ش
لێره له گه‌ڵ
ته‌واوی
کوردان . ئه‌ڵبه‌ته
وه‌ک وه‌رزی
ساڵ لێره له
ئوسترالیا
پاییزه ، به‌ڵام
ئاره‌زوی نه‌وه‌رۆزمان
هه‌یه .
ماموه‌ستا : ئێمه
به و‌دڵ وقه‌لبه
ورۆحی خه‌باتگێرێوه
ده‌ژین . بۆخۆت
ده‌زانی ئه‌وکاتی
له "گاپیلۆن " بوویین
چۆن بوویین
وئێستاش له هه‌موشۆنێک
چۆنین .
سه‌ربه‌ست
فه‌تاح : به‌ڵێ
فه‌رماییشتی
جه‌نابتانه .
حه‌تما ئه‌رۆژه
سه‌ختانه‌ی
که به‌رێز
ماموه‌ستا
شێخ عیزه‌دین
حوسێنی له ژێر
ئاگر وئاسنی
دوژمنان له
ناوشاخ وله
ناو دۆله‌کانا
بانگی
کوردایه‌تی
ئه‌دا به
گوێمانا وبه
کوردایه‌تی
جۆشی ده‌دایین
، هه‌میشه وه‌کوخوێنێکی
زیندو ، خوین
ده‌بوو له
کرده‌وه‌و ده‌ماره‌کانمانا
. وه ده‌بوویته
سه‌رمه‌شقی
ئه‌وه‌ی ئێمه
گه‌نجانی ئه‌وسه‌رده‌م
ببینین که به‌رێزتان
به‌و شێوه ده‌توانی
ئێمه په‌روه‌رده
بکه‌یت وتاسه‌رکه‌وتن
.
ماموه‌ستا : نا
ئینشائه‌ڵا ....
من ئومێدم ئه‌وه‌یه
سازمانه
سیاسیه‌کان
بتوانن به
خۆیان دابێنه‌وه
وبتوانن بگه‌نه
ئامانج . یانی
خه‌ڵکی کورد
به تایبه‌ت نه‌سلی
جه‌وان زۆر له
سازمانه
سیاسیه‌کان
وله رێکخراوه‌کان
له پێش تره .
پێم خۆشه ئه‌وانیش
هه‌نگاو هه‌لێنه‌وه
. ئه‌وپۆرکی
کۆنه له سه‌رخۆیان
لابه‌رن بۆ سه‌ف
وریزی
سازمانه جه‌وانه‌کان
وبۆرێزی گه‌نجه‌کانه‌وه
...
سه‌ربه‌ست
فه‌تاح : زۆر
سپاس به‌رێز
ماموه‌ستا
شێخ عیزه‌دین ..
گه‌وره‌و سه‌روه‌ری
ئێمه .