په‌یامی به‌رێزماموه‌ستاشێخ
عیزه‌دین حوسێنی
به بۆنه‌ی
چێژنی ره‌مه‌زان
ده‌نگی
ئا‌مریكا : وتووێژی
شایان ره‌شید به
بۆنه‌ی چێژنی
ره‌مه‌زان له
گه‌ل رێبه‌ری
ئایینی كورد ماموه‌ستاشیخ
عیزه‌دین
حوسێنی دانیشتویی
وڵاتی سوئێد .
ده‌نگی
ئا‌مریكا :
ماموه‌ستاشێخ
عیزه‌دین ،
پێشه‌كی به
بۆنه‌ی هاتنی
چێژنی مانگی
ره‌مه‌زانی
پیرۆزه‌وه ،
پیرۆزبایێكی
گه‌رمت
ئاراسته ده‌كه‌یین
.
ماموه‌ستاشێخ
عیزه‌دین :
زۆر سپاست ده‌كه‌م
. وه منیش هه‌رواپیرۆزنایی
ده‌كه‌م له تۆ
وله هه‌مو كار
مه‌ندانی
رادیۆیی
كوردی .
ده‌نگی
ئا‌مریكا :ماموه‌ستا
گیان به بۆنه‌ی
چێژنی ره‌مه‌زانی
پیرۆزه‌وه چ
په‌یامێكت
بۆمیلله‌تی
كوردهه‌یه ؟
ماموه‌ستا :
ئه‌وچێژنی
پیرۆزی ره‌مه‌زان
، ته‌بریك ده‌ڵێم
به هه‌موومیلله‌تی
كوردوخه‌ڵكی
كوردستان و ئه‌وكوردانه‌ی
كه ئاواره‌وله
ده‌ره‌وه ده‌ژین
. ئومێده‌وارم
ئه‌وچێژنه سه‌ره‌تایی
خۆشی بێت .
خودایی ته‌عالا
عیباده‌ت
ونۆێژورۆژویان
قه‌بووڵ بكات
وپاداشی
چاكیان بداته‌وه
وئێمه‌ش سه‌ركه‌وتوو
بكات.
ده‌نگی
ئا‌مریكا : به
لای تۆوه ئایا
ئه‌م چێژنه
هیچ
جیاوازێكی هه‌یه
له گه‌ڵ چێژنه‌كانی
تردا ، به
تاییبه‌ت له‌وقۆناغه‌دا
؟
ماموه‌ستا :
به‌ڵێ
جیاوازی
ئێجگارزۆره .
ئێستابه‌شێك
له كوردستانی
ئێمه ئازاده ،
ئارامیش هه‌یه
. وه‌زع خۆشه .
كوردله شه‌راییتێك
دایه
كه له هه‌موپارچه‌كانی
كوردستان ئه‌و
مه‌رحه‌له‌ی
كه ئێستاهه‌یه
له‌وه پێش به
خۆیه‌وه نه‌ی
دیوه . دونیا ئێمه
ده‌ناسێت
وحیسابمان بۆ
ده‌كات . وه‌ك
میلله‌تێك ته‌ماشامان
ده‌كات .
له‌وشه‌راییته
دا ، ئه‌و دو
حه‌ره‌كه ته
یانی هاتنی به‌رێزره‌ئیس
جه‌مهور، مام
جه‌لال وبه‌رێزكاك
مه‌سعودسه‌رۆكی
كوردستان ، ئه‌وه
یه‌كجارزۆرده‌سكه‌وتێكی
گه‌وره‌یه .
وه ئومێد‌ه‌وارێكی
گه‌وره له دڵی
میلله‌تی
كورد دا به دی دێت
، كه رهبه‌رانی
دونیا پێشوازی
له ئێمه ده‌كه‌ن
وبه زمانی
خۆمان قسه‌یان
له گه‌ڵ ده‌كه‌یین
وئێمه وه‌ك
میلله‌تێك
حیساب ده‌كه‌ن
. به ئێمه ده‌ڵێن
ئازاودیفاعتان
له خۆتان
كردوه و دێمۆ
كراسیتان هه‌یه
. ده‌بێت
رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راست
چاوله ئێوه
بكات وسه‌رمه‌شق
له ئێوه وه‌رگرێت
بۆ ئازادی و
دێمۆكراسی .
كه‌ی له پێشدا
ئه‌گه‌رده‌چوشین
حیسابیان
بۆنه ده‌كردین
؟ . هه‌ربه
میلله‌تیشیان
نه‌ده‌ناسین .
به‌ڵام
ئێستا به
میلله‌تمان
ده‌ناسن
وحیسابمان بۆ
ده‌كه‌ن . ئه‌ما
شه‌رت ئه‌وه‌یه
كه ئه‌وهه‌له
یی هه‌ڵكه‌وتوه
، ئێمه‌ش
بتوانین ئیستیفاده‌ی
لێ بكه‌یین . ده‌بێ
ئێمه‌ش به
راستی خۆمان
رێك بخه‌یین
ویه‌ك بگرینه‌وه
. له رابردو ،
وه له هه‌مووی
ده‌رس وه‌ربگرین
. وه‌ك
میلله‌تێك
داوای حه‌قی
خۆمان بكه‌یین
. راسته ئێمه‌ی
میلله‌تی
كورد مسوڵمانین
، نۆێژیش ده‌كه‌یین
، رۆژوش ده‌گرین
. وه‌ك خه‌ڵكی
دیكه‌ی خاوه‌ری
میانه ، ئه‌هلی
ئیمان وعه‌قیده
وبیروباوه‌رین
. ئه‌ما ئه‌وه‌ی
بۆ ئێمه
موهیمه و
واجیبی سه‌رشانمانه
وخودا له سه‌ری
واجب كردویین
، دیفاع له
میلله‌ته‌كه‌ی
خۆمانه
، خه‌باته
بۆئازادی
ودێمۆكراسی
وسه‌ربه‌ستی ، له
رێگه‌ی
سیاسیه‌وه ،
له ریگه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
. ئیمه ناڵێن
شه‌رده‌كه‌یین
بۆ دیفاع له
خۆمان . ئێمه
ده‌ڵێن وه‌ك
ئینسان داوای
حه‌قی خۆمان
ده‌كه‌یین .
ئه‌و حه‌قه حه‌قی
ژنیشه
، هی پیاویشه
، هی منداڵیشه
وه‌ی هه‌موو كه‌سه
. ژنانیس وه‌ك
پیاوان ، ده‌بێ
دیفاع له
ئازادی
ودێمۆكراسی
وحه‌قی خۆیان
بكه‌ن .
ده‌نگی
ئا‌مریكا :
ماموه‌ستا
شیخ عیزه‌دین
، رێبه‌ری
ئایینی وگه‌لی
كورد له ئێران
زۆرسپاس بۆئه‌و
ده‌رفه‌ته‌ی
كه بۆبه‌شی
كوردی ده‌نگی
ئامریكاتان
ره‌خساند
وجاریكی دیكه‌ش
چێژنه‌ت
پیرۆز بێت .
ماموه‌ستا :
زۆرت سپاس ده‌كه‌م
.
رۆژی چوارشه‌مه
، رێكه‌وتی 2005 / 11/ 03