ـ سه‌باره‌ت به‌ومه‌سه‌له‌یه هاوکارم شایان ره‌شیدله‌گه‌ل به‌ریزشیخ عیزه‌دین حوسینی که سیاسه‌تمه‌داریکی ئیرانه گوفتوگویی کردوه ـ
پرسیار : سیاسه‌تمه‌داروزانایی ئایینی ئیران ماموه‌ستاسیخ عیزه‌دین حوسینی هه‌روه‌کو ده‌زانیت مه‌حمودی ئه‌حمه‌دنیژاد ، توانی له خوولی دوهه‌می هه‌لبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئیران‌دا به رێژه‌ی له 62% سه‌رکه‌وتنیکی گه‌وره به‌رامبه‌ربه عه‌لی هاشمی ره‌فسه‌نجانی به ده‌ست بینێ ، باشه به‌رایی تۆفاکته‌ری سه‌ره‌کی بردنه‌وه‌ی به‌ریزئه‌حمه‌دی نیژادی چی‌بوو یاخودبابلێن چی بوه هۆی ئه‌وخه‌لکێکی زۆر ده‌نگی بۆبدات ؟
وڵام : به عه‌قیده‌ی من ئه‌وانه‌ی که له پێشداشیرکه‌تیان کردبووله ئینتیخابات داوداندرابوون هه‌مویان که‌سانێک نه‌بوون که زۆرنه‌ناسراوبن وجێ ئیعتیمادی خه‌ڵک بن وه به خسوس موحافه‌زه‌کاره‌کانیش (مه‌به‌ست ئیسلاح ته‌له‌به‌کانی لایه‌نگری خاته‌میه) له ته‌ره‌ف رێژیمه‌وه ، له ته‌ره‌ف رێژیمی ئاخوندیه‌وه مه‌وریدی ته‌وه‌جووه نه‌بون وبه هه‌موشێوه‌یه‌ک ده‌یانه‌نیست که ئه‌وانه نه‌بن . مه‌حمودی ئه‌حمه‌دنیژاد ئه‌وئیدیعایانه‌ی که ده‌یکرد که له باره‌ی فه‌قیروفوقه‌راو ، وه‌زعی ده‌وله‌مه‌ندان که هه‌رچی شتی ئیرانه بۆخۆیان بردوه وخه‌ڵکی فه‌قیروهه‌ژار له موده‌ی ئه‌و 26 ساڵه‌دا هه‌روافه‌قیرماونه‌وه وئه‌وشتانه ، وه ئه‌ونه‌وعه قسانه‌ی که سه‌ریح ده‌یکرد ، هه‌مویی تاسیری بوو. وه‌ئه‌وه‌ش چونکه شه‌خسیه‌تێک نه‌بوله سه‌تحی روحانی دابێت وچێهره‌یی روحانی ببێت ئه‌وه‌ش تاسیرێکی زۆر گه‌وره‌یی بووکه ئه‌وه خه‌لک بلێت باکه‌سێک ئینتیخاب بکرێت که زاهیره‌ن روحانی نیه وله دانیشگاهیه وئه‌وانه تاسیری بووه‌ت . ئه‌ما له حه‌قیقه‌ت داله نێوخودی رێژیمـداوبه‌خسوس له ته‌ره‌ف خامنه‌ییه‌وه به عه‌قیده‌ی من وه له نه‌زه‌ر زۆر سوپای پاسداران وبه‌سیج وئه‌وکه‌سانه‌وه ئه‌وه‌یان هه‌ڵنابوو پشتیوانیان لێ ده‌کرد ، بۆ ئه‌وه که ئه‌و ببێت به ره‌ئیسی جومهور ، ئه‌من عه‌قیده‌م ئاوایه . ئه‌وه‌ش که که‌روبیان لابرد‌و ئه‌حمه‌دی نیژادیان هێنا ، پێم وابووهه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یه که ره‌فسه‌نجانی له موقابیلی ئه‌وداشکست بخوا . وه ئه‌حمه‌دی نیژاد ده‌رکه‌ویت وه دیاره هه‌م له ده‌رونی ئیران‌دا وهه‌م له ده‌ره‌وه پێیان وایه ئه‌وه چێهره‌یه‌که شایه‌د بتوانێ مه‌وریدی ئیستیفاده بێت .
پرسیار : ئه‌ی ماموه‌ستا ئیستا دوایی راگه‌یانندنی یه‌که‌م به‌یاننامه‌ی ره‌سمی سه‌رۆک ئه‌حمه‌دی نیژادی ئه‌مرۆ شه‌مه که بویی وده‌لێت که وائه‌و ده‌یه‌ویت ئیران بکاته ولاتێکی مۆدێرن وپێشکه‌وتنخوازوئیسلامی ونمونه‌یی بێت له جیهانا ، هه‌ر چه‌ندێکی که ده‌زانین که‌واخه‌ڵکی ده‌ڵین ئه‌م به رێبه‌ری توندره‌و ناسراوه‌و به نییازه یاسایی شه‌ریعه‌ی ئیسلامی به توندی له ئیراندابچه‌سپێنێت ، باشه به‌رایی تۆ دانیشتوانی ئیران چی لێ چاوه‌روان ده‌که‌ن ؟
ولام : نازانم دانیشوانی ئیران ، باوه‌ر ده‌که‌م دانیشوانی ئیران ره‌نگه که‌سانێک ته‌حتی تاسیرقه‌رار بگرن ، ئه‌ما ئێمه ئه‌و نه‌وعه ئیدیعایانه‌مان ، له هه‌مووه‌ختێکی دا له ده‌وه‌رانی جومهوری ئیسلامی دابه شێوه‌یه‌کی موته‌عه‌دید بیستوه . ئێمه ناتوانین هیچ قه‌زاوه‌تێک له سه‌رقسه‌کانی ئه‌وبه‌رێزه بکه‌یین تانه‌زانین له عه‌مه‌لداچۆن ده‌بێت ، ئه‌وه موسه‌له‌مه که له چینی ئیسلاح ته‌له‌ب وئازادیخوازوئه‌وانه نیه ، ده‌یه‌ویت ئه‌وئیسلامه‌یی که بۆخویی وویلایه‌تی فه‌قیهه له چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌دا کاربکات ومووه‌فه‌ق ده‌بێت ئه‌من نازانم .ـ ئه‌وه کاتی ده‌ویت وتانیشانی بدات ، ئه‌رێ وه‌لا ـ
پرسیار: به‌لام له لایه‌کی تریشه‌وه له رویی جیهانیه‌وه به‌ریتانیاوفه‌رانسه ده‌ست به جێ دوایی هه‌لبژاردنی به‌ریزئه‌حمه‌دی نیژاد وه‌ک رێبه‌ری نۆیی ئیران ، بانگه‌شه‌ی ئیرانیان کرد که وا له راگرتنی به‌رنامه‌ی چه‌کی ناوه‌کی ئیرانا هاوکاریان بکات ، تۆ بلێت هاوکاری سه‌رۆکی نۆیی له گه‌ل ولاتانی ئه‌وروپی وخۆرئاوادا به تایبه‌تی ، تا چ راده‌یه‌ک بێت .
وڵام : من پێم وانیه ئه‌وبتوانێ به ته‌نیایی ئه‌وکاره بکات چونکی ئه‌سله‌ن ره‌ئیسی جومهور هه‌رئه‌ندازه قه‌وی بێت و هه‌ر ئه‌ندازه ئیدیعای بێت له ژێر سولته‌یی ویلایه‌تی فه‌قیه دایه وله ژیر سولته‌یی حوکومه‌تی جومهوری ئیسلامی دایه وله پیش ئه‌وه‌وه که‌سانێک هه‌ن که به‌رنامه داده‌رێژن وده‌بیت ره‌ئیس جومهورهاوکاریان بکات . ئه‌وانه‌ش که کردویانه ئه‌وه‌ش چه‌شمه‌کێکه داویانه به‌وی که ئێمه پێمان خۆشه ئه‌تۆ ببیت ، ئاخرله پێشیشدا ره‌فسه‌نجانی ده‌یگوت که ئه‌گه‌رمن سه‌رکه‌وم مه‌سئه‌له‌یی چه‌ک حه‌ل ده‌که‌م وئه‌مریکاش وغه‌ربیش زۆریان پێ خۆش بوو ، ره‌فسه‌نجانی ببێت . ئه‌ما ئه‌وه‌شت پێ بلێم ، که ئه‌وهاتنی ئه‌وانه بۆ مه‌سئه‌له‌یی کوردوه‌ک میلله‌ت ناتوانن مه‌سده‌ری هیچ خێرێک بن .
ـ ماموه‌ستاشیخ عیزه‌دین حوسینی سیاسه‌تمه‌داروزانایی ئایینی ئیران زۆر سپاس بۆ ئه‌وکاته‌یی که بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئامریکات ره‌خساند . خوداحافیز . زۆرسپاس .